ئینگلتەرا

سەرۆکی ئارسناڵ “ئارسناڵ لە خراپترین بارودۆخی خۆیدا بە درێژایی مێژوو”

یاریگا-میکێل ئارتێتا دان بەوەدا دەنێت ئێستای ئارسناڵ خراپترین بارودۆخی یانەکەیە و کێن فرایەری سەرۆکی یانەکەش پێی وتووە ٧٠ ساڵە لە یانەکە کار دەکات هەرگیز قەیرانی وا سەختی نەبینیوە.

ئەمشەو ئارسناڵ لە جامی کاراباو رووبەرووی مان سیتی دەبێتەوە بەر لە یارییەکە ئارتێتا نهێنییەکی درکاند و وتی “کێن فرایەری سەرۆک لە هەموومان کۆنترە لە یانەکە ئەو ٧٠ ساڵە لێرەیە، ئەو پێی وتم میکێل ئەمە یەکێک  نیە لە ساتە سەختەکانی ئارسناڵ لە مێژوویدا بەڵکو ٧٠ ساڵە لێرەم هەرگیز بە قەیرانی وا سەخت تێنەپەڕیوین و ئەمە خراپترینە لە مێژووی یانەکەدا، دەبێت ئەمەمان قبوڵ بێت  و هەروەها کەشێکی نەرێنی دروست بووە لە نێو یاریزانەکاندا و ناتوانین نکۆڵی لێبکەین”.

ئارسناڵ لە پلەی ١٥هەمی ریزبەندی پریمەرلیگدایە و لە کۆتا پێنج یاریدا تەنها یەک خاڵی کۆکردووەتەوە. دوای تێپەڕبوونی ١٤ هەفتەش گەنەرز تەنها چوار خاڵ لە ناوچەی دابەزین بۆ پلە یەک دوورە.

بابەتی زیاتر

Back to top button