ئه‌وروپانەتەوەکانی ئەوروپا

پێش یاریەكەیان بەرامبەر نەمسا ئیتاڵیا تواناكانی ئەستێرەیەكی بۆ گەڕایەوە

Captain Korek

یاریگا-

ڕۆبەرتۆ مانچینی ، ڕاهێنەری هەڵبژاردەی ئیتاڵیا پێش یاریەكەیان بەرامبەر نەمسا هەواڵێكی خۆشی پێگەشت دوای گەڕانەوەی یەكێك لە ئەستێرەكانی بۆ ڕاهێنانەكان.

وا بڕیارە ڕۆژی شەممە كاتژمێر 22:00 بە كاتی كوردستان ئیتاڵیا ڕووبەڕووی نەمسا ببێتەوە ، لە میانەی یاریەكانی قۆناغی 16ی جامی نەتەوەكانی ئەوروپا.

بەپێی زانیاریەكانی تۆڕی ” فوتبۆڵ ئیتاڵیا ” جۆرجۆ كیلینی بەرگریكاری ئیتاڵیا بەشداری ڕاهێنانە بەكۆمەڵەكانی كردووە بە شێوەیەكی ئاسایی.

بەپێی هەمان سەرچاوە ئەوە یەكەم جارە لە دوای تووشبوونی بە پێكان بەرگریكارەكەی ئازۆری بەشداری ڕاهێنانەكان دەكات.

لە یاری بەرامبەر سویسرا كیلینی تووشی پێكان هات و بەهۆیەوە یاریگای جێهێشت.

 

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button