عێراقکوردستان

نەورۆز لە نایاب نزیک دەبێتەوە و برایەتیش لە دابەزین

یاریگا- 

لە بەردەوامی یاریەکانی خولی یانە پلە یەکەکانی عێڕاق و بەدیاری کراوی لە گەڕی یانزەمی خولەکەدا، یانەی نەۆرۆز سەرکەوتنێکی گەورەی تۆمار کردوو بەچوار گۆڵی بێ وەڵام لە یانەی سوق شیوخی شاری ناسڕیەی بردەوە، نەورۆز بە سوود وەرگرتن لە بەرامبەر بونی ڕکابەرەکەی کە یانەی عەفکە توانی سەرووی ڕیزبەندی خولەکە وەربگرێت بە 24 خاڵ و عەفکیش بە 23 خاڵ لە پلەی دووەمدایە.

لە یاریەکی دیکەدا و لە نێو یاریگای خۆیدا یانەی برایەتی بە دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک بە یانەی کوفە دۆڕا، برایەتی خاوەن شەش خاڵە و لە دواڕیزبەندی گڕوپی یەکەم دێت و هەنگاوێک نزیکدەبێتەوە لە دابەزین بۆ خولی یانە پلە دووەکانی عێڕاق.
هەفتەی داهاتووش لە گەڕی دوانزەم یانەی نەورۆز دەبێتە میوانی یانەی برایەتی لە یاریەکی بەهێزی دوو یانەی کوردیدا.

لە خولی یانە پلەیەکەکانی عێڕاق تەنها یەک یانە دەچێتە ڕیزی نایابی عێڕاق و دوو یانەش دادەبەزێتە خولی یانە پلەدووەکان.

بابەتی زیاتر

Back to top button