خوله‌کانی دیکە

فەرمی: ئەستێرەیەكی فەڕەنسا ناتوانێت بەشداری هیچ یاریەكی دیكە بكات لە جامی نەتەوەكانی ئەوروپا

یاریگا-

یەكێتی تۆپی پێی فەڕەنسا ڕایگەیاند ، بەشێوەیەكی فەڕمی یەكێك لە ئەستێرەكانی هەڵبژاردەكەی ناتوانێت بەشداری هیچ یاریەكی دیكەی جامی نەتەوەكانی ئەوروپا بكات.

فەڕەنسا لە كۆتا یاری قۆناغی كۆمەڵەكانی جامی نەتەوەكانی ئەوروپادا ڕووبەڕووی هەڵبژاردەی پورتوگال دەبێتەوە.

لە بەیاننامەیەكی فەرمیدا هەلبژاردەی فەڕەنسا لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر ڕایگەیاند عوسمان دیمبلی بەهۆی پێكانەوە ناتوانێت بەشداری هیچ یاریەكی دیكەی جامی نەتەوەكانی ئەوروپا بكات.

لە بەیاننامەكەدا هاتووە دوای پێكانی لە ئەژنۆیدا لە یاریەكەیان بەرامبەر هەنگاریا ، عوسمان دیمبلی لە سەرجەم یاریەكانی یۆرۆ دووردەكەوێتەوە و هیوای زوو باش بوونەوەی بۆ دەخوازین.

هەڵبژاردەی فەڕەنسا لە پێشەنگی كۆمەڵەی شەشەم دێت بە كۆكردنەوەی چوار خاڵ و هەڵبژاردەی پورتوگالیش لە ڕیزبەندی سێیەم دێت بە كۆكردنەوەی سێ خاڵ.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button