خوله‌کانی دیکە

یەكێك لە دوو براكەی بەلجیكا ناتوانێت بەشداری یاری داهاتوو بكات

یاریگا-

هەڵبژاردەی بەلجیكا ڕایگەیاند تۆرگان هازارد ناتوانێت بەشداری یاری داهاتووی هەڵبژاردەكەی بكات بەرامبەر فنلەندا.

وابڕیارە ڕۆژی دووشەممە هەڵبژاردەی بەلجیكا ڕووبەڕووی هەڵبژاردەی فنلەندا ببێتەوە ، لە میانەی كۆتا یاریەكانی قۆناغی كۆمەڵەكانی جامی نەتەوەكانی ئەوروپا.

كەمێك پێش ئێستا هەژماری فەڕمی هەڵبژاردەی بەلجیكا لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر ڕایگەیاند تۆرگان هازارد لەگەڵ هەڵبژاردەكە سەفەری سان پترسبۆرگ ناگات.

تۆرگان هازاردی تەمەن 28 ساڵان یاریزانی بروسیا دۆرتمۆندە و برای بچوكی ئیدین هازاردی یاریزانی ڕیاڵ مەدریدە.

شایەنی باسە هەڵبژاردەی بەلجیكا بە كۆكردنەوەی شەش خاڵ پێشەنگی كۆمەڵەكەی گرتووە و هەڵبژاردەی فنلەنداش لە ڕیزبەندی سێیەمی كۆمەڵەكەی دێت بە كۆكردنەوەی سێ خاڵ.

بابەتی زیاتر

Back to top button