ئه‌وروپائەفریقائیتاڵیابازاڕی گواستنه‌وه‌فه‌ره‌نسا

پاریس هەوڵەکانی چڕ کردۆتەوە و سێ یانەی ئیتاڵییش لەسەر هێڵن بۆ یاریزانێکی عەرەبیی

یاریگا- یوسف عەتال، یاریزانی جەزائیریی لە یانەی نیسی فەڕەنسیی، بۆتە جێی بایەخی یانەی پاریس سان ژێرمان و چەند یانەیەکیتری ئیتاڵیی.

ڕاپۆرتەکان هەواڵ لە فەڕەنساوە دەریدەخەن کە یانەکەی پایتەخت، هەوڵەکانی چڕ کردۆتەوە بۆ پەلکێشکردنی یوسف کە ئەم وەرزە لە باڵی ڕاستی بەرگرییەوە ئاستێکی بەرچاوی لەگەڵ یانەکەی پێشکەش کرد.

ڕۆژنامەی “لو پاریسیان” ئاشکرای کرد کە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا یاریزانەکە و بریکارەکانی لەگەڵ نوێنەرانی پی ئێس جی کۆبوونەتەوە و چاوەڕێی ئەوەن لە ماوەیەکی نزیکدا بۆندی فەرمیی بۆ کڕینی بخەنە بەردەستی نیس تا ئەم هاوینە بیگوازنەوە.

ئەوە و، هاوکات میدیای ئیتاڵیی و فەڕەنسیش ئاماژەیان پێکردووە کە پاریس تاکە یانەی خوازیاری عەتاڵ نییە، بەڵکوو هەریەکە لە ناپۆلی و ئینتەر و ئەتاڵەنتاش چاویان بڕیوەتە جەزائیرییەکە. ئەوە لە کاتێکدایە کە بۆندی ناوبراو لەگەڵ یانەکەی تا ساڵی 2023 بەردەوامە. پاتریس ئێڤرای ڕاهێنەریشی نیازی لە فرۆشتنی نییە.

شایەنی زانینە، میدیا سێتی ئیتاڵی نرخی یاریزانەکەی بە 15 ملیۆن یۆرۆ خەمڵاندووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button