ئه‌وروپائیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌

فەرمی: دیپای پەیوەندی بە بارسێلۆناوە كرد

یاریگا- 

یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی سەركەوتوو بوو لە گواستنەوەی میمفیس دیپای هۆڵەندی بۆ ڕیزەكانی.

گرێبەستەكەی دیپای لەگەڵ ئۆڵۆمپێك لیۆن لەم هاوینەدا بەسەردەچێت و یاریزانەكە بە گرێبەستی ئازاد پەیوەندی بە بارسێلۆناوە كرد.

هەژماری فەڕمی بارسێلۆنا لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر ڕایگەیاند گەشتوونەتە ڕێككەوتن لەگەڵ دیپای بە گرێبەستێك بۆ ماوەی دوو وەرز و تا هاوینی 2023.

لە كۆتایی ئەم مانگەدا دوای كۆتایهاتنی گرێبەستەكەی لەگەڵ لیۆن یاریزانەكە دەبێتە یاریزانی بلاوگرانا.

دیپای چوارەم گرێبەستی بارسێلۆنایە لەم هاوینەدا لە دوای هەریەك لە سێرجیۆ ئەگوێرۆ و ئیریك گارسیا و ئیمیرسۆن.

شایەنی باسە دیپای 27 ساڵان لەم وەرزەدا لەگەڵ لیۆن بەشداری 40 یاری كرد و توانی 22 گۆڵ تۆمار بكات و 12 گۆڵیش درووست بكات.

بابەتی زیاتر

Back to top button