ئه‌مریکائه‌وروپائیسپانیا

گریزمان یانەی داهاتووی خۆی دەستنیشانكردووە

یاریگا-

ئەنتوان گریزمان ئەستێرەی هەڵبژاردەی فەڕەنسا و یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی یانەی داهاتووی خۆی دەستنیشانكردووە.

لە چاوپێكەوتنیدا كە ڕۆژنامەی ” Le 10 Sport ”ی فەڕەنسی بڵاویكردووەتەوە گریزمان ووتی: هێشتا سێ ساڵ لە گرێبەستەكەم ماوە لەگەڵ بارسێلۆنا ، دوای كۆتایهاتنی گرێبەستەكەم لەگەل بارسێلۆنا پێم وایە كاتێكی گونجاو دەبێت بۆ یاریكردن لە خولی ئەمریكی.

هەروەها ووتیشی: من ئەمریكام خۆش دەوێت ، كلتوری ئەوێ و هەروەها NBA ، خواستێكی زۆرم هەیە بۆ بینینی یاریەكان.

لە كۆتایشدا یاریزانە تەمەن 30 ساڵانەكە ووتی: دەمەوێت كۆتایی كاروانی وەرزشیم لەوێ بێت ، هەروەها دەمەوێت زۆر باش بم لە یاریگا و خولی ئەمریكی ببەمەوە.

گرێبەستەكەی گریزمان لەگەل بارسێلۆنا لە سالی 2024 بەسەردەچێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button