ئیتاڵیائینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌

چێڵسی دوو یاریزانی نوێ پێشکەشی ئینتەر دەکات بۆ حەکیمی

یاریگا-یانەی چێڵسی ئینگلیزی بە دەستەوارەیەکی نوێ وە دەگەڕێتەوە بۆ ئەشرەف حەکیمی.

پێشتر بلوز ئەوەی یەکلاکردبووەوە کە ئامادەیە بڕە پارەیەک و چەند یاریزانێک بداتە ئینتەر بەڵام یانە ئیتاڵییەکە رەتیکردبووەوە. ئەمجارەیان چێڵسی زاپاکۆستا و مارکۆ ئەلۆنزۆ لەگەڵ پارەیەکی دیاری نەکراوە بداتە ئینتەر.

هەرچی ئینتەرە داوای ٨٠ ملیۆن یۆرۆ دەکات بۆ ئەشرەف و تا ئێستا رەزامەندی نیشان نەداوە بە گرێبەستی ئاڵوگۆڕبێت چونکە یانەیە لەژێر قەرزێکی زۆردایە و دەیەوێت بە فرۆشتنی ئەو یاریزانە کەمێک باری سەر شانی سووک بکات.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button