ئه‌مریکاکۆپا ئەمریکا

نەیمار ڕۆناڵدی تێپەڕاند و لە پێلێش نزیك دەبێتەوە

یاریگا-

نەیمار دا سێلڤا ، ئەستێرەی هەڵبژاردەی بەڕازیل نزیك دەبێتەوە لە ژمارەیەكی پێلێی ئەفسانەی هەڵبژاردەكەیان.

بەڕازیل توانی بە ئەنجامی چوار گۆڵی بێ وەڵام لە پیرۆ بباتەوە لە میانەی یاریەكانی كۆپا ئەمریكای 2021.

نەیمار توانی گۆڵی دووەمی سامبا تۆمار بكات و بەوەش ژمارەی گۆڵەكانی لەگەڵ هەڵبژاردەكەی گەیاندە 68 گۆڵ لە 107 یاریدا، بەوەش ڕۆناڵدۆی تێپەڕاند و لە پێلێ نزیك بوویەوە.

نەیمار بە جیاوازی نۆ گۆڵ لە پێلێ دوورە و ئەوەی دووەمیان توانیویەتی 77 گۆڵ لە 92 یاریدا تۆمار بكات.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button