ئه‌وروپائیسپانیافه‌ره‌نسا

رامۆس بۆ وەرزی داهاتوو یانەکەی دیاری کردووە

یاریگا
سێرخیۆ رامۆس، بەرگریکاری پێشووی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا چەندین یانە لەسەر هێڵن بۆ گواستنەوەی، بەڵام ئەو یاریزانە بریاریداوە پەیوەندی بە یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنساوە بکات.

رۆژنامەی وەرزشی ئاسی ئیسپانی ئاشکرای دەکات، بەرگریکارەکەی پێشووی شایانەکان تاوەکو ئێستا چەندین ئۆفەری پێگەیشتووە و یەکێک لە ئۆفەرەکانیش شازادەکانی فەرەنسان و ئەو یاریزانەش خۆی یەکلایی کردووەتەوە و بریاریداوە بۆ وەرزی داهاتوو درێسی ئەو یانەیە لەبەر بکات، چونکە لەگەڵ ماوریسیۆ پۆکێتینیۆ راهێنەری ئەو یانەیە کە شارەزایەکی باشی لە زمانی ئیسپانی هەیە هیچ کێشەیەکی نابێت.

ئەو سەرچاوەیە بڵاویشی کردووەتەوە گرێبەستەکەی رامۆس لەگەڵ پاریس سانجێرمان بۆ ماوەی دوو ساڵ دەبێت و موچەکەشی زیاتر دەبێت لەوەی کە پێشتر لە ریال مەدرید وەریدەگرت.

بابەتی زیاتر

Back to top button