ئه‌مریکاخوله‌کانی ترکۆپا ئەمریکا

فەرمی: دانی ئالڤێز بانگهێشتی هەڵبژاردەی ئۆڵمپی بەڕازیل کرا

Korek Telecom

یاریگا
دانی ئالڤیس، بەرگریکاری هەڵبژاردەی بەڕازیل کە بریاربوو لەگەڵ هەڵبژاردەی وڵاتەکەی بەشداری کۆپا ئەمریکای 2021 بکات، دواجار بەهۆی پێکان ناوی لە لیستەکە دوورخرایەوە و نەیتوانی بەشداری بکات.

هەژماری فەرمی فێدراسیۆنی تۆپی پێ بەڕازیل لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر لیستی ناوی ئەو یاریزانانەی بڵاوکردەوە کە بانگهێشتی ئۆڵمپیکی تۆکیۆ کراون و دانی ئالڤێسی بەرگریکاری 38 ساڵانیش یەکێکە لەو یاریزانانەی بانگهێشتی هەڵبژاردەی ئۆڵمپی وڵاتەکەی کراوە.

ئەو یاریزانانەی بەشداری ئۆڵمپیک دەکەن مەرجە تەمەنیان خوار 23 ساڵان بێت، بەڵام رێگە بە هەڵبژاردەکان دەدرێت سێ یاریزانی سەروو ئەو تەمەنەش بانگهێشت بکرێن و هەر بەم هۆیەوەش یاریزانە بە تەمەنەکەی سلیسائۆ بانگهێشت کراوە.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button
error: Content is protected !!