ئه‌مریکائه‌وروپائیتاڵیا

دەنگۆی جیابونەوەی دیبالا لە یۆڤێنتۆس رەتکرایەوە

یاریگا
لەم چەند رۆژەی رابردوو دەنگۆیەک بڵاوبووەتەوە کە پاولۆ دیبالا هێرشبەری ئارجێنتینایی یانەی یۆڤێنتۆسی ئیتاڵیا بریاریداوە یانەکەی جێبێڵێت و پەیوەندی بە یانەی ئەیسی میلانەوە بکات، بەڵام هەموو ئەم دەنگۆیانە رەتکرانەوە.

فابریزیۆ رۆمانۆ لە تۆڕی سکای سپۆرت بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ دەنگۆیەک هەبوو گوایە خۆرخێ ئانتۆن بەرێوەبەری کارەکانی یاریزانەکەی خانمە پیرەکە گەشتی شاری میلانۆی کردووە بۆ ئەوەی کۆتایی بە گواستنەوەی یاریزانە بۆ ریزەکانی رۆسێنەری بێنێت، بەڵام ئەم دەنگۆیانە راست نین و ئەو کەسە ئێستا لە وڵاتەکەیەتی و خۆشی هەموو ئەو دەنگۆیانەی رەتکردووەتەوە.

دیبالا هاوینی ساڵی داهاتوو گرێبەستەکەی لەگەڵ یۆڤێنتۆس کۆتایی دێت و تاوەکو ئێستاش ئامادەنەبووە گرێبەستەکەی نوێ بکاتەوە و بە گوتەی بەرێوەبەری کارەکانی، بەم زووانە داهاتووی ئەو یاریزانە یەکلایی دەکرێتەوە و هیچ کاتێکیش داوای جیابونەوەی لە یانەکەی نەکردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button