ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

بەپەلە و بەفەرمی: سێرجیۆ رامۆس ریاڵ مەدرید جێدەهێڵێت

یاریگا-یانەی ریاڵ مەدرید کەمێک لەمەوبەر رایگەیاند سێرجیۆ رامۆس یانەکە جێدەهێڵێت.

ماوەیەکی زۆرە گفتوگۆ لە نێوان یانەکە و کاپتنە مێژووییەکەی قەڵای سپی لە ئارادایە بەڵام سەرجەم گفتوگۆکان بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی بێ هوودەبوون و سەرەنجام بڕیاری جیابوونەوەیاندا.

وابڕیارە سبەینێ کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی ببسەترێت و تێیدا ئەو یاریزانە ماڵئاوایی لە یانەکە و هاندەران بکات.

رامۆس لە ساڵی ٢٠٠٥ ـەوە یاری بۆ مێرەنگی دەکات و زیاد لە ٦٧١ یاری ئەنجامداوە و خاوەنی ١٠١ گۆڵە. هەروەها ٢٢ ناسناوی لەگەڵ مەدرید بەدەست هێناوە.

پێشبینی دەکرێت وەرزی داهاتوو رووبکاتە یەکێک لە یانەکانی سیڤیلیا یاخود پاریس سان جێرمان.

بابەتی زیاتر

Back to top button