ئه‌وروپائیتاڵیائیسپانیاگرنگترین

بەپەلە: یوێفا چارەنوسی یانەکانی سوپەر لیگی یەکلایی کردەوە

یاریگا
فێدراسیۆنی تۆپی پێ ئەوروپا ” یوێفا ‘ دواجار چارەنوسی یانەکانی ریال مەدرید، بارسێلۆنا و یۆڤێنتوس و هەموو ئەو یانانەی یەکلایی کردەوە کە بریار بوو خولێکی نوێ بەناوی سوپەر لیگی ئەوروپا دامەزرێنن یەکلایی کردووەتەوە.

کەمێک پێش ئێستا El Partidazo de COPE بڵاویکردەوە دواجار فێدراسیۆنی تۆپی پێ ئەوروپا دوای لێکۆلینەوەکانیان لەسەر ئەو 12 یانەی کە بریاریاندا بوو خولێکی نوێ بکەنەوە جارەنوسیانی یەکلایی کردەوە و ئەو یانانەی ئاگادار کردووەتەوە کە وەرزی داهاتوو دەتوانن بەشداری چامپیۆنزلیگ بکەن. لە کاتێکدا دەنگۆی ئەوە هەبوو بە تایبەت سێ یانە سەرەکیەکە کە وەرزی داهاتوو لە پاڵەوانتیەکە بێ ەبش دەکرێن.

یوێفا ماوەیەک پێش ئێستا بەفەرمی رایگەیاند لێکۆلینەوەکانی لەسەر هەرسێ یانەی ریال مەدرید، بارسێلۆنا و یۆڤێنتۆس بە شێوەیەکی کاتی وەستاندووە، بەڵام ئێستا بڵاوبووەتەوە کە ئەو یانانە سزا نادرێن.

بابەتی زیاتر

Back to top button