خولهکانی دیکە
مباپێ: ئەوەی بیری لێدەکەمەوە تەنها هەڵبژاردەکەمە
یاریگا–
کلیان مباپێ، هێرشبەری هەڵبژاردەی فەرەنسا و یانەی پاریس سانجێرمانی ئەم وڵاتە رەتیدەکاتەوە لەم کات وساتەدا باس لە داهاتووی خۆی لەگەڵ یانەکەی بکات.
گۆڵکارە لاوەکەی شازادەکان لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ رۆژنامەی وەرزشی مارکای ئیسپانیا گووتی ” دەمەوێت جارێکی دیکە دووبارە بکەمەوە، هەرگیز داوام لە لیۆناردۆ بەرێوەبەری وەرزشی یانەکەم نەکردووە یاریزانێک بگوازێتەوە یانەکەمان، من یاریزانم و ئەرکی من ئەوەیە لەناو یاریگا کاری خۆم بکەم و هیچی تر “.
مباپێ لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا دەڵێگ ” لەگەڵ رێزم بۆ یانەکەم، بەڵام ئەوەی ئێستا بۆ من گرنگ بێت، تەنها هەڵبژاردەی وڵاتەکەمە و نیر لە هیچ شتی دیکە ناکەمەوە و لە زوترین کاتیش داهاتووم یەکلایی دەبێتەو “.