خوله‌کانی دیکە

فەرمی: حکومەتی بەریتانیا رێژەی هاندەرانی لە یاریگای وێمبڵی دیاریکرد

یاریگا
بریارە یارییەکانی قۆناخی پێشکۆتایی و یاری کۆتایی جامی نەتەوەکانی ئەوروپای 2020 لە یاری وێمبڵی لە لەندەنی پایتەختی بەریتانیا بکرێت و حکومەتی ئەم وڵاتەش رێگە بە گەڕانەوەی رێژەیەکی زۆری هاندەران بۆ یاریگاکان پەسەند کرد.

تۆڕی هەواڵی سکای سپۆرت بڵاویکردەوە کە حکومەتی بەریتانیا رەزامەندی پیشانداوە بۆ ئەوەی لە قۆناخەکانی پێشکۆتایی و یاری کۆتایی جامی نەتەوەکانی ئەوروپای 2020 هاندەران بەشێوەیەکی بەرچاو لە یاریگا ئامادەبن و بەم شێوەیە بۆ هەر یارییەک لەم دوو قۆناخە 40 هەزار هاندەر دەتوانێت لە نزیکەوە بینەری یارییەکانی هەڵبژاردەکەی بێت.

بەهۆی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا رێگە بە رێژەیەکی کەمی هاندەران دەدرێت لە یاریگاکان ئامادەبن، یاریگای وێمبلیش یەکێکە لەو یاریگانەی کە رێگە نادرێت بە تەواوەتی پێشوازی لە هاندەران بکرێت.

Back to top button