ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌

تۆتنهام و فۆنسێسکا گەیشتوونەتە رێککەوتن

یاریگا-یانەی تۆتنهام لەگەڵ راهێنەر پاوڵۆ فۆنسێسکا رێککەوتوون تاوەکو ئەو راهێنەرە جێگەی خۆزێ مۆرینهۆ بگرێتەوە لە یانەکە.

سەرەتا دوێنێ تۆتنهام بەفەرمی پاراتیچی وەکو بەڕێوبەری وەرزشی یانەکە راگەیاند، ئەمڕۆش راگەیەندرا لەگەڵ فۆنسێسکا رێککەوتوون و بەمزووانە بەفەرمی گرێبەستەکە واژۆدەکرێت.

بەمجۆرە مۆرینهۆ لە رۆما جێگەی فۆنسێسکای گرتەوە و ئەویش جێگەی راهێنەرە پۆرتوگالییەکە لە تۆتنهام.

بابەتی زیاتر

Back to top button