ئه‌وروپائیسپانیافه‌ڕه‌نسا

دەمەقالێ لە نێوان زیدان و رۆژنامەنوسێک رویدا

Korek Telecom

یاریگا
زینەدین زیدان، راهێنەری فەرەنسی پێشووی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا لەو کاتەی لەگەڵ هاوژینی و منداڵەکانی لە گەشتێکدا بوون لەگەڵ رۆژنامەنوسێکی ئیسپانی دەبێتە دەمەقالێیان.

ماڵپەری Golـی ئیسپانی رۆژنامەنوسەکەیان کاتێک راهێنەری پێشووی شایانەکان دەبینێت پرسیاری ئەوەی لێدەکات ئایا نامەی ماڵئاوایی کردنی لە ریال مەدرید ئەو یانەیەی ئازار نەداوە، لە وەڵامدا زیزۆ هەڵدەچێت و پێ دەڵێت ” هێشتان تۆ پرسیاری گەمژانە دەکەیت “. لە بەرامبەردا رۆژنامەنوسە ئیسپانیەکە دەڵێت ” نەخێر من تەنیا سەبارەت بە نامەکە پرسیارم لێ کردویت “.

دەمەقالێ نێوان زیدان و رۆژنامەنوسەکە بەردەوام بوو ئەمجارەیان راهێنەرە فەرەنسیەکە گووتی ” ئایا تۆ دەتەوێت هەمان پرسیارم لێ بکەیتەوە؟ ئەو پرسیارانەی تۆ زۆر گەمژانەیە، من تۆ دەناسم و تۆش من دەناسی و ئەوەی تۆ دەکەیت شەرمنانەیە “.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button
error: Content is protected !!