ئه‌مریکاکۆپا ئەمریکا

میسی سەبارەت بە دۆڕاندنی یاریە كۆتاییەكان: شایەنی باشتر بووین

یاریگا- 

لیۆنێل میسی ئەرجەنتینی و ئەفسانەی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی باس لە شكستەكانی هەڵبژاردەكەی لە یاریە كۆتاییەكان دەكات.

وا بڕیارە ئەمشەو كاتژمێر 12ی شەو ئەرجەنتین ڕووبەڕووی چیلی ببێتەوە لە میانەی یاریەكانی گەڕی یەكەمی كۆمەڵەی دووەمی كۆپا ئەمریكا.

لەكۆنگرەی ڕۆژنامەوانی پێش یاریەكەیان بەرامبەر چیلی لیۆنێل میسی ووتی: تیمەكەمان موڵكی هەمووانە ، دەبێت هەموو كات لەسەر ڕێگا ڕاستەكە بین ،هەموو كات هەوڵی بەدەستهێنانی نازناوی جامی جیهانی و كۆپا ئەمریكا دەدەین.

هەروەها ووتیشی: یاریكردن بۆ هەڵبژاردەكەت هەستێكی تایبەت و نایابە ئەگەر لە یاریە فەرمیەكاندا بێت یاخود دۆستانە ، شانازی دەكەم بەوەی شارەی كاپتنی لە دەست دەكەم و من لێرەم بۆ هاوكاریكردنیان.

كاپتنەكەی تانگۆ بەردەوام بوو ووتیشی: شتێكی ترسناكە تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا دەبێت خۆمان بپارێزین و ڕێنمایەكان جێ بە جێ بكەین.

” ئێمە تەواو ئامادەین بۆ كێبڕكێ كردنی نازناوەكە ”.

لە كۆتایشدا ووتی: من هەموو كات ئامادەم بۆ هەلبژاردەكەم ، خەونی گەورەم بردنەوەی نازناوێكە بەم درێسەوە چەند جارێك زۆر نزیك بووین ، بەڵام ڕووینەدا ، بەردەم هەول دەدەینەوە لە پێناو ئەو خەونەدا دەجەنگین.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button