خوله‌کانی دیکە

ڤان دایک پەیامێک ئاراستەی هاوڕێیەکانی دەکات

یاریگا
ڤێرجیل ڤان دایک بەرگریکاری هەڵبژاردەی هۆڵەندا بەهۆی ئەوەی سەرەتای وەرزی رابردوو لەگەڵ یانەکەی تووشی پێکان بوو و هەر ئەمەش بووە هۆی ئەوەی بەشداری جامی نەتەوەکانی ئەوروپای 2020 بکات، پەیامێک ئاراستەی هاوڕێکانی لە هەڵبژاردەی وڵاتەکەی دەکات.

بەرگریکارەکەی پرتوقالیەکان لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر پێش یاری ئەمشەوی هەڵبژاردەکەی بەرامبەر ئۆکرانیا لە جامی نەتەوەکانی ئەوروپا پەیامێکی بڵاوکردەوە و نوسیویەتی ” ئەمڕۆ ئەو رۆژەیە کە چاوەڕێ بووین، رۆژی دەستپێکی هۆڵەندەکەمان، سەرکەوتوو بن هاوڕێیان،، بڕواتان بەخۆتان هەبێت و سوود لە هەموو دەرفەتەکان ببینن، وەکو هەمیشە لەگەڵ یەکتری یەکگرتوو بن ”.

هەڵبژاردەی هۆڵەندا ئەمشەو لە کاتێکدا لە یەکەم یاری خۆی لە جامی نەتەوەکانی ئەوروپا بێجگە لە ڤان دایک، ماتیاس دێ لیختی بەرگریکاریش بە هەمان شێوەی بەشداری ئەو یارییە ناکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button