ئیتاڵیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

چێڵسی بە گرێبەستێکی نوێ وە گەڕایەوە بۆ حەکیمی

یاریگا-یانەی چێڵسی ئۆفەرێکی نوێی پێشکەشی ئەشرەف حەکیمی کرد پاش رەتکردنەوەی گرێبەستی یەکەم لەلایەن ئینتەرمیلانەوە.

بلوز بڕی ٥٠ ملیۆن یۆرۆ و ئیمرسۆن پاڵمیێری پێشکەشکردبوو، وە پاریس ٦٠ ملیۆن یۆرۆ بەڵام هەردوو ئۆفەرەکە رەتکرانەوە،ئەمڕۆ چێڵسی بە ئینتەری راگەیاندووە جگە لە ئیمرسۆن دەتوانن لە نێوان تامی ئەبراهام، ماتیۆ کۆڤاسیج و دەیڤد زاپاکۆستا یاریزانێک یاخود دوو یاریزانی دیکە هەڵبژێرن.

بەگوێرەی فوتبۆڵ ئیتاڵیا پێناچێت ئەم دەستپێشخەرییەش قبوڵبکرێت چونکە ئینتەر پێویستی بە پارەیە بۆ رێککردنەوەی قەرزەکانی و هەژماری دارایی یانەکە.

بابەتی زیاتر

Back to top button