خوله‌کانی دیکە

ئەستێرەیەكی بەلجیكا ناتوانێت بەشداری هیچ یاریەكی دیكە بكات لەگەڵ هەلبژاردەكەی لە پاڵەوانیەتی یۆرۆ

یاریگا-

ڕۆبەرتۆ مارتینیزی ئیسپانی و ڕاهێنەری هەڵبژاردەی بەلجیكا ڕایگەیاند یەكێك لە بەرگریكارەكانی هەڵبژاردەكەی ناتوانێت بەشداری هیچ یاریەكی دیكە بكات لە یۆرۆی 2020.

بەلجیكا توانی بە سێ گۆڵی بێ وەڵام لە ڕوسیا بباتەوە لە میانەی یاریەكانی گەڕی یەكەمی كۆمەڵەی دووەمی جامی نەتەوەكانی ئەوروپا.

تیمۆسی كاستانی بەرگریكاری هەڵبژاردەی بەلجیكا لە یاریەكەیان بەرامبەر ڕوسیا تووشی پێكان بوو بەهۆیەوە یاریگای جێهێشت.

مارتینیز لە لێدوانیدا بۆ ڕۆژنامەی لیكیپی فەڕەنسی ووتی: تیمۆسی كاستانی دوو جار شكانی هەیە لە دەموچاویدا ، پشكنینە پزیشكیەكانی ئەنجامداوە و دەركەوتووە كە پێكانەكەی سەختە و دەبێت چارەسەر وەربگرێت.

هەروەها ووتیشی: تاكە شتێك دڵنیا بین ئەوەیە كە یۆرۆ بۆ ئەو كۆتایی هاتووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button