ئه‌وروپا

نەورۆز کێبڕکێی وەرگرتنی سەرووی ڕیزبەندی دەکات، دهۆکیش بێ هیوابوە

یاریگا- 

لە خولی یانە پلەیەکەکانی عێڕاق و گەڕی نۆیەمدا، ئەمڕۆ یانەی پێشمەرکەی سلێمانی لە درەوەی یاریگای خۆی دەبێتە میوانی یانەی سڵێخ، پێشمەرگە 8 خاڵی هەیە و لە پلەی نۆیەمی ڕیزبەندیەکە دێت.

لە هەمان کۆمەڵەدا و دوای شکستی یاری ڕابردووی لەگەڵ یانەی سەناعەی سەرووی ڕیزبەند، یانەی دهۆک لە نێو یاریگای خۆیدا میوانداری یانەی مڕوڕ دەکات، دهۆک لە پلەی شەشەمی گڕوپی یەکەمدایە بە 12 خاڵ، لەم کۆمەڵەیە یانەی سەناعە بە 22 خاڵ لەسەرووی ڕیزبەندیە و چاوەڕوان دەکرێت بە ئاسانی سەرکەوێت بۆ خولی نایابی عێڕاقی وەرزی ڕبردوو..

لە کۆمەڵەی یەکەمدا و دوای بەدەست هێنانی نازناوی خولی نایابی کوردستان، ئەمجارەیان یانەی برایەتی دەیەوێت لە ڕیزی یانە پلەیەکەکانی عێڕاق بمێنێتەوە و ئەمڕۆش میوانداری یانەی حوسێنی شاری بەغداد دەکات، برایەتی بە شەش خاڵ لەپلەی سێزدەمی خولەکە دێت و یانەی حوسێنیش لە پلەی نۆیەمە بە 10 خاڵ.

لەشاری سلێمانی و تایبەت لەسەریاریگای زانکۆ، یانەی نەورۆز میوانداری یانەی جەیش دەکات، نەورۆز ئەمساڵ ئامانجیانە بگەنە خولی نایابی عێڕاق تا ئێستاش کێبڕکێی توند دەکات لە خولەکە و تەنها یەک خاڵ لە یانەی عەفک دوورە، نەورۆز 17 خاڵ و یانەی عەفکیش 18خاڵی هەیە.

لە هەردووکۆمەڵە تەنها یانەکانی پلەی یەکەم ڕاستەوخۆ دەگەنە خولی نایابی عێڕاق و خاوەن پلەی دووەمەکانیش یاری لەگەڵ یەکتر دەکەن و براوەیان لەگەڵ یانەی ڕیزبەندی هەژدەیەمی خولی نایابی عێڕاق یاری دەکات و براوەی ئەم یاریەش لە نایابی عێڕاق دەبێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button