ئه‌وروپائەفریقائینگلتەرا

بەپەلە: لیڤەرپوول داهاتووی محەمەد سەڵاح یەکلایی دەکاتەوە

یاریگا
سەرەرای ئەوەی دەنگۆیەکی بەهێز هەیە کە وەرزی داهاتوو محەمەد سەڵاح ئەستێرەی میسڕی یانەی لیڤەرپوولی ئینگلیزی دەیەوێت یانەکەی جێبێڵێت، بەڵام سەرچاوەکانی نزیک لەم یانەکە ئەو دەنگۆیانە رەتدەکەنەوە و باس لە نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی دەکەن.

ماڵپەری لیڤەرپوول ئیکۆ ئەمڕۆ زانیاری دەستکەوتووە کە کارگێری رێدز بەم دواییە لەگەڵ بەرێوەبەری کارەکانی ئەستێرەی موسولمانی یانەکەیان کۆبونەتەوە و داوایان لێکردووە گرێبەستی ئەو یاریزانە نوێ بکرێتەوە و ئەویش لەلایەن خۆیەوە پشتگیری ئەم پرۆژەی کردووە و دواتر لەگەڵ خودی ئەو یاریزانەش قسەی کردووە ئەویش بە هەمان شێوە دەیەوێت لەگەڵ یانەکەی بەردەوام بێت، بۆیە چاوەڕێ دەکرێت بەم زووانە گرێبەستەکەی نوێ بکرێتەوە، بەڵام هیچ ووردەکارییەکی گرێبەستەکە تاوەکو ئێستا ئاشکرا نەکراوە.

سەڵاح هاوینی ساڵی 2023 گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەکەی کۆتایی دێت و تاوەکو ئێستا یانەکەی هیچ هەوڵێکی بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی نەداوە، بۆیە دەنگۆیەک هەبوو کە دەیەوێت یانەکەی جێبێڵێت چەندین یانەی گەورەش ئامادەییان پیشانداوە بۆ گواستنەوەی.

بابەتی زیاتر

Back to top button