ئه‌وروپافه‌ره‌نساگرنگترین

بەپەلە: جۆری پێکانەکەی بێنزێما راگەیێندرا

یاریگا
کەریم بێنزێما، هێرشبەری هەڵبژاردەی فەرەنسا دوای ئەوەی لە یارییە ئامادەکارییەکەی هەڵبژاردەی وڵاتەکەی بەرامبەر بولگاریا تووشی پێکان بوو، بەناچاری یاریگای جێهێشت.

کەمێک پێش ئێستا رۆژنامەی وەرزشی ئاسی ئیسپانیا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر بڵاویکردەوە کە پێکانەکەی هێرشبەری هەڵبژاردەی فەرەنسا قورسە و ستافی پزیشکی هەڵبژاردەکە چاوەڕێیان نەدەکرد پێکانەکەی بەمجۆرە بێت.

پێکانەکەی کەریم لە کاتێکدایە کە بریارە هەینی داهاتوو جامی نەتەوەکانی ئەوروپا دەست پێ بکات و بە ئەگەرێکی زۆریشەوە ئەو یاریزانە لە پاڵەوانتیەکە دادەبڕێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button