
یاریگا–
کلیان مباپێ، هێرشبەری فەرەنسی یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسا چەند وەرزێکە بووەتە ئامانجی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا و ئەو یانەیە هەمیشە شکستی لە گواستنەوەی ئەو یاریزانە هێناوە.
ماڵپەری گۆڵی جیهانی بڵاویکردەوە کارگێری شایانەکان دوای لێدوانەکانی ناسر خلێفی سەرۆکی یانە فەرەنسیەکە بریاریانداوە واز لە پرۆژەی گواستنەوەی هێرشبەرەکەی ئەو یانەیە بێنن، چونکە ئەوان بە هیچ شێوەیەک ئامادەنین گفتوگۆ لەبارەی دەستبەرداربوون لە هێرشبەری یانەکەیان بکەن و ئەم بابەتەش خودی یاریزانەکەی نیگەران کردووە، چونکە خۆشی چەند جارێک یانەکەی ئاگادار کردووەتەوە دەیەوێت درێسی یانە مەدریدیەکە لەبەر بکات.
سەرچاوەکە ئەوەشی باسکردووە بەرپرسانی ریال مەدرید بەڵێنیان بەم یاریزانەداوە هاوینی داهاتوو یەکێک دەبێت لە یاریزانەکانی یانەکەیان، لە کاتێکدا ئەو کاتە مباپێ گرێبەستەکەی کۆتایی دێت و ئەگەر گرێبەستەکەی نوێ نەکاتەوە، دەتوانێت بێ بەرامبەر ریزەکانی یانەکەی جێبێڵێت.