ئه‌وروپائیتاڵیا

ئالێگری تۆمەتبارە و لەلایەن پۆلیسەوە لێکۆڵینەوەی لەگەڵدا دەکرێت

یاریگا
ماسیمیلیانۆ ئالێری، راهێنەری یانەی یۆڤێنتۆسی ئیتاڵیا بە تۆمەتی سپیکردنەوەی پارە بۆ کۆمپانیایەکی نایاسایی لەژێر لێکۆڵینەوەدایە.

رۆژنامەی La Verita ئیتاڵی ئاشکرای کردووە کە راهێنەرەکەی خانمە پیرەکە بەهۆی ئەوەی تۆمەتبارە بە سپیکردنەوەی پارە بۆ کۆمپانیایەکی بەشدار لەگرەوی نایاساییدا،لەژێر لێکۆڵینەوەدایە ە ئەگەر ئەو تۆمەتانەی لەسەر ساخ بێتەوە، ئەوا چاوەڕێ دەکرێت لە پۆستەکەی دوور بخرێتەوە و کەسێکی دیکە لە شوێنی دەست نیشان بکرێت.

ئالێگری لە ساڵی 2014 وەکو راهێنەری یانەی یۆڤێنتۆس دیاری کرا و لە ساڵی 2019 لە پۆستەکەی دوور خرایەوە و جارێکی دیکە بۆ وەرزی داهاتوو وەکو راهێنەری ئەو یانەیە دەست نیشانکرایەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button