ئه‌وروپائیسپانیا

ئانچێلۆتی داوای گەڕانەوەی بەیل دەکات

یاریگا
کارلۆ ئانچێلۆتی، راهێنەری یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا داوای لە کارگێری یانەکەی کردووە کە بۆ وەرزی داهاتوو گاریس بەیل یاریزانی وێلزی یانەکەی بۆ بگەڕێننەوە.

لە ئیسپانیا کەناڵی کواترۆ ئاشکرای کردووە کە راهێنەرە ئیتاڵیەکەی شایانەکان داوای کردووە بۆ وەرزی داهاتوو یاریزانە وێلزیەکەی یانەکەی کە بەشێوەی کاتی یاری بۆ تۆتێنهام کرد وەرزی رابردوو، بگەرێتەوە یانەکەیان، چونکە ئەو یاریزانە لە پلانەکانیدایە و دەیەوێت سودێکی باش لە توانا و شارەزایی ئەو یاریزانە ببینێت، هەرچەندە دەنگۆیەک هەیە ئەو یاریزانە بریاریداوە دوای جامی نەتەوەکانی ئەوروپا کۆتایی بە کاروانی وەرزشی خۆی بێنێت.

بەیل لە سەردەمی زینەدین زیدان زۆر بە کەمی بەشداری یارییەکانی کرد، هەربۆیە بە ناچاری یانەکەی بەشێوەی کاتی جێهێشت و پەیوەندی بە تۆتێنهام کرد و گرێبەستە کاتیەکەی لەگەڵ ئەو یانەیەش کۆتایی هاتووە و پێویستە بگەڕێتەوە یانەکەی. ئەو یاریزانە لە سەردەمی ئانچێلۆتی بەشداری 92 یاری کرد و توانی 39 گۆڵ و 31 ئاسیست تۆمار بکات.

Back to top button