ئه‌وروپائینگڵته‌را

فەرمی: مانچێستەر یونایتد ڕۆشتنی هەشت یاریزانی یانەكەی ڕاگەیاند

یاریگا-

یانەی مانچێستەر یونایتدی ئینگلیزی بەشێوەیەكی فەرمی ڕۆشتنی هەشت یاریزانی یانەكەی ڕاگەیاند لە گواستنەوەكانی هاوینەدا.

هەژماری فەڕمی مانچێستەر یونایتد لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر ڕۆشتنی هەشت یاریزانی یانەكەی ڕاگەیاند و لە سەرووی هەموویانەوە سێرجیۆ ڕۆمێرۆ.

ئەو یاریزانانەی ڕیزەكانی شەیتانە سورەكان جێدەهێڵن لە گواستنەوەكانی هاوینەدا (جاكۆب كارنی ، مارك هیلم ، ئیستین هیویز ، جۆیل پێرێرا ، ئارناو پویگمال ، سێرجیۆ ڕۆمێرۆ ، ماكس تایلۆر ، ئالیۆو تراوری).

هەروەها لە بەیاننامەكەشدا هاتووە لە گفتوگۆدان بۆ نوێكردنەوەی گرێبەستی لی گرانت و خوان ماتا و پاول وۆلستۆن.

بابەتی زیاتر

Back to top button