ئه‌وروپائینگلتەرا

فەرمی: ئەستێرەیەكی چێڵسی گرێبەستەكەی نوێ كردەوە

یاریگا- 

یانەی چێلسی ئینگلیزی گرێبەستی یەكێك لە ئەستێرەكانی یانەكەی بۆ وەرزێكی دیكە نوێ كردەوە.

كەمێك پێش ئێستا هەژماری فەڕمی چێڵسی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر نوێكردنەوەی گرێبەستی تیاگۆ سێلڤای بەڕازیلی و بەرگریكاری یانەكەی تا ساڵی 2022 ڕاگەیاند.

تیاگۆ سێلڤا بە گرێبەستێكی ئازاد وەرزی ڕابردوو لە پاریس سان جێرمانەوە پەیوەندی بە چێڵسیەوە كرد.

لەم. وەرزەدا لە 34 یاریدا بەشداری كردووە لە سەرجەم پاڵەوانیەتیەكان و توانیویەتی دوو گۆڵ تۆمار بكات.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button