ئه‌وروپائیسپانیا

ئیبراهیمۆڤیچ ئامۆژگاری دۆنارۆما دەكات

یاریگا-

زلاتان ئیبراهیمۆڤیچی سویدی و ئەستێرەی یانەی ئەی سی میلانی ئیتاڵی پەیامێكی گرنگ بۆ جیانلویجی دۆنارۆمای گۆڵپارێزی میلان دەنێرێت.

گرێبەستەكەی دۆنارۆما لەم مانگەدا بەسەردەچێت و تا ئێستاش ڕێكنەكەوتوون لەسەر نوێكردنەوەی گرێبەستەكەی.

لە لێدوانیدا بۆ لاگازێتا دیلۆ سپۆرتی ئیتاڵی ئیبراهیمۆڤیچ ووتی: دۆنارۆما لە میلان پێگەشتووە ، دەتوانێت گۆڵپارێزی یانەكە بێت بۆ ماوەی 20 ساڵی دیكە.

هەروەها ووتیشی: ئەو یەكێكە لە گۆڵپارێزە بەهێزەكانی جیهان ، دەتوانێت ببێتە ئەفسانەی میلان وەك پاولۆ ماڵدینی.

بەردەوام بوو ووتی: نازانم دۆنارۆما دەڕوات یان نا ،بەڵام دەمەوێت پێی بڵێم تا كۆتایی لە میلان بمێنەرەوە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button