عێراقکوردستان

دهۆک سەرکەوت و پێشمەرگەش گرێ کوێرەی یاریگای خۆی بۆناکرێتەوە

یاریگا- 

لەگەڕی حەوتەمی خولی یانە پلەیەکەکانی عێڕاق یانەی نەورۆز لە شاری نەجەف بەدووگۆڵ یەکسان بو لەگەڵ یانەی کوفە، نەورۆز سەرەتا دووگۆڵی تۆمارکرد و دواتر یانەی کوفە توانیان دووگۆڵ تۆماربکەنەوە و گۆڵی یەکسان بونیان لە دواخولەکی یاریەکە بو، یانەی برایەتیش لەسەر یاریگای خۆی بەگۆڵێکی بێ وەڵام بەیانەی گازی باکوری شاری کەرکوک دۆڕا، نەورۆز لە پلەی دووەمدایە بە 14 خاڵ و برایەتی بەشەش خاڵ لە پلەی دەیەمی ڕیزبەندیەکەیە..

یانەی دهۆک لە یاریگای خۆیدا سەرکەوتنێکی گەورەی تۆمارکرد، دهۆک توانی بە ئەنجامی 3 _ 0 لە یانەی میسان بباتەوە و کۆی خاڵەکانی گەیاندە 12 خاڵ، یانەی پێشمەرگەی سلێمانی دوای سەرکەوتنەکەی لە هەفتەی ڕابردوو لە دەرەوەی یاریگای خۆی، بۆئەم هەفتەیەش دیسان نەیتوانی لە نێویاریگای خۆیدا سەرکەوتن تۆماربکات، کاتێک بە گۆڵێک لەگەڵ یانەی دیالە یەکسان بو، پێشمەرگە لە گڕوپەکەی خۆیداخاوەن هەشت خاڵە.

لەگڕوپی یەکەم یانەی عەفک بە 17 خاڵ لە پلەی یەکەمی ڕیزبەندیەکە دێت و نەورۆزیش بە 14 خاڵ لە پلەی دووەمدایە، لەکۆمەڵەی دووەمیشدا یانەی سەناعە بە 19 خاڵ پلەی یەکەمی ڕیزبەندی خولی یانە پلەیەکەکانی عێڕاقی گرتوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button