یاریگا-
ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانیەكانی ئیسپانیا ئاشكرایانكرد یانەی ڕیال مەدریدی ئیسپانی ئەمڕۆ گرێبەستی ئەستێرەیەكی نوێ دەكاتەوە.
گرێبەستی هەریەك لە سێرجیۆ ڕامۆس و لۆكاس ڤاسكێز و ناچۆ هێرناندیز لەم هاوینەدا بەسەردەچێت.
بەپێی ڕادیۆی كۆپی ئیسپانی ، ئەمڕۆ ڕیاڵ مەدرید گرێبەستی لۆكاس ڤاسكێز نوێ دەكاتەوە.
سەرچاوەكە ئەوەشی ئاشكرا كردووە گرێبەستە نوێیەكەی ڤاسكێز بۆ ماوەی سێ ساڵ و تا ساڵی 2024 دەبێت.
لەم وەرزەدا ڤاسكێز یەكێك بوو لە یاریزانە سەرەكیەكانی یانە شاهانەكە و بە جۆرێك بەشداری لە 34 یاریدا كرد لە سەرجەم پاڵەوانیەتیەكان و توانی دوو گۆڵ تۆمار بكات و هەشت گۆڵیش درووست بكات.