ئه‌وروپائیسپانیافه‌ره‌نسا

عوسمان: هیچ پەلەیەکم نیە بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکەم

یاریگا
عوسمان دێمبێلی، یاریزانی فەرەنسی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا ئێستا کە لەگەڵ هەڵبژاردەی وڵاتەکەی ئامادەکاری بۆ یۆرۆی 2020 دەکات، نایەوێت پەلە لە نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەکەی بکات.

هێرشبەرەکەی بلاوگرانا لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ رۆژنامەی ئیکیپی وڵاتەکەی سەبارەت بە نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەکەی دەڵێت ” لە داهاتوو هەموو شتێک یەکلایی دەبێتەوە، نامەوێت هیچ پەلەیەک بکەم. کاتێکی زۆرمان لە پێش ماوە، ئەوەی ئێستا بیری لێدەکەمەوە تەنها یۆرۆی داهاتووە، دوای کۆتایی پاڵەوانتیەکەش پشووەک وەردەگرم، وەرزێکی دوور و درێژە، لە داهاتوودا هەموو شتێک یەکلایی دەبێتەوە ”.

ءوسمان هاوینی ساڵی 2022 گرێبەستەکەی لەگەڵ بارسێلۆنا کۆتایی دێت، پێشتریش چەند سەرچاوەیەک زانیاریان بڵاوکردووەتەوە کە ئەو یاریزانە ئامادەنیە گرێبەستەکەی نوێ بکاتەوە و دەیەوێت یانەکەی جێبێڵێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button