ئه‌وروپائیتاڵیائیسپانیاچامپیۆنزلیگ

یوێفا بەم زووانە ئەنجامی لێکۆلینەوەکان بڵاودەکاتەوە

یاریگا
فێدراسیۆنی تۆپی پێ ئەوروپا ” یوێفا ” بەم زووانە ئەنجامی لێکۆلینەوەکانی لەسەر کەیسی هەرسێ یانەی ریال مەدرید، بارسێلۆنا و یۆڤێنتۆس کە بریاریانداوە خولێکی نوێ بکەنەوە بڵاودەکاتەوە.

ماڵپەری La Reppublica بڵاویکردەوە دواجار لیژنەی تەمبێکاری لە فێدراسیۆنی تۆپی پێ ئەوروپا کۆتایی بە لێکۆلینەوەکانی لەسەر کەیسی هەرسێ یانەکە هێناوە و بریارە بەم زووانە ئاشکرایان بکەن، یەکێک لە بریارەکان دوورخستنەوەی هەرسێ یانەکەیە لە چامپیۆنزلیگی وەرزی داهاتوو، بۆیە پێشبینی دەکرێت لە دوای بڵاوکردنەوەی ئەم بریارانە، کاردانەوەیەکی توندی بەدوایدا بێت.

هەرسێ یانە تاوەکو ئێستاش سوورن لەسەر ئەوەی کە خولێکی نوێ بەناوی سوپەری ئەوروپا دەکەنەوە، ئامانجیشیان ئەوەیە داهاتەکان بە یەکسانی لەسەر یانەکان دابەش بکەن.

بابەتی زیاتر

Back to top button