ئه‌وروپائیتاڵیائیسپانیاگرنگترینیاریگا

ئانچێلۆتی بووە راهێنەری ریال مەدرید

یاریگا
کارلۆ ئانچێلۆتی، راهێنەری یانەی ئێڤەرتۆنی ئینگلیزی رازی بووە بۆ وەرگرتنی پۆستی راهێنەرایەتی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا، بۆیە چاوەڕێ دەکرێت لە ماوەی چەند کاتژمێری داهاتوو بەفەرمی هەواڵەکە بڵاوبکرێتەوە.

فابریزیۆ رۆمانۆ ئاشکرای کردووە، راهێنەرە ئیتاڵیەکە گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەی ئێڤەرتۆنی ئینگلیزی هەڵوەشاندووەتەوە، ئەویش لە پێناو وەرگرتنەوەی پۆستی راهێنەرایەتی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا، بریاریشە لە چەند کاتژمێری داهاتوو دوای گەیشتنی بۆ ئیسپانیا، بەفەرمی هەواڵە بڵاوبکرێتەوە.

ئانچێلۆتی شەش ساڵ لەمەوبەر دوای ئەوەی ناسناوێکی چامپیۆنزلیگی بۆ ریال مەدرید بەدەست هێنا ئەو یانەیەی جێهێشت و لەم ماوەیە راهێنەرایەتی یانەکانی بایرن میونشن، ناپۆلی و ئێڤەرتۆنی کردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button