ئیسپانیائینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌

فەرمی: سێرجیۆ ئەگوێرۆ پەیوەندی بە بارسێلۆناوە کرد

یاریگا-یانەی بارسێلۆنا لە بەیاننامەیەکی فەرمیدا گواستنەوەی سێرجیۆ ئەگوێرۆی راگەیاند.

ئەمڕۆ هێرشبەرە ئەرژەنتینییەکە گەیشتە کاتالۆنیا بۆ پشکنینی پزیشکی و کەمێک لەمەوبەر گواستنەوەی ئەو یاریزانە راگەیەندرا.

ئەگوێرۆ گرێبەستێکی بۆ ماوەی دوو وەرز واژۆکردووە و ئەوکات تەمەنی دەگاتە ٣٤ ساڵ. ناوبراو ماوەی ١٠ ساڵ یاری بۆ مانچێستەر سیتی ئەنجامدا و گۆڵکاری مێژوویی ئەو یانەیەیە. موچەکەشی بەپێی سەرچاوە نافەرمییەکان نزیکەی پێنج ملیۆن یۆرۆی ساڵانەیە.

بەگوێری فابریزیۆ رۆمانۆ بارسا بەمزووانە گواستنەوەی ئێریک گارسیا و جینی ڤیناڵدوم یش رادەگەیەنێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button