ئه‌وروپائینگلتەرا

مانچێستەر یونایتد گۆڵپارێزیکی پێشووی دەگەڕێنێتەوە

یاریگا
یانەی مانچێستەر یونایتدی ئینگلیزی بریاریداوە تۆم هیتۆن گۆڵپارێزی پێشووی یانەکەی بۆ ریزەکانی بگەڕێنێتەوە و وەرزی داهاتوو وەکو گۆڵپارێز دووەم بەشداری یارییەکان بکات.

فابریزیۆ رۆمانۆ لە تۆڕی سکای سپۆرت ئاشكرای دەکات کە کارگێری شەیتانەی سوورەکان لەگەڵ گۆڵپارێزی پێشووی یانەکەیان گەیشتنە رێکەوتن و ئەو گۆڵپارێز دوای 16 ساڵ جارێکی دیکەوە دەگەڕێتەوە یانەکەی پێشووی و گرێبەستەکەشی بۆ ماوەی دوو ساڵ واتە تاوەکو کۆتایی هاوینی 2023 دەبێت و ئەگەری نوێکردنەوەی بۆ ساڵێکی دیکەشی هەیە.

هیتۆن سەرەتای دەرکەوتنی لە ساڵی 2004 بوو ئەو کاتە لە تیپی لاوانی مانچێستەر یونایتد یاری دەکرد، ئەو گۆڵپارێز 35 ساڵانە لەو کاتەی لە ساڵی 2005 ئەو یانەیە جێهێشتووە، یاری بۆ نۆ یانەی دیکە کردووە و دوایینیان ئاستۆن ڤیلا بوو کە گرێبەستەکەی لەگەڵ ئەو یانەیەش کۆتایی هات.

Back to top button