عێراقکوردستان

پێشمەرگەی سلێمانی یەکەم سەرکەوتنی تۆمارکرد، دهۆکیش دۆڕایەوە

یاریگا- 

خولی یانە پلەیەکەکانی عێڕاق گەڕی شەشەمی هەردوو کۆمەڵەی یەکەم و دووەم کۆتایی هات.
یانەی برایەتی لە شاری دیوانییە توشی دۆڕانێکی قوڕس هات بەرامبەر یانەی عەفک، برایەتی کە به پێکهاتەی دووەمی بەشداری خولەکەی کردووە بەهۆی ئەوەی گرنگی ئەویانەیە ئەمساڵ زیاتر بۆ خولی نایابی کوردستانە، برایەتی خاوەنی شەش خاڵە و گەڕی داهاتوو لە یاریگای خۆی میوانداری یانەی گازی باکوری شاری کەرکوک دەکات..

یانەی پێشمەرگەی سلێمانی لەکۆمەڵەی دووەمی خۆیدا سەرکەوتنی بەدەست هێنا، کەمێک بەر لەئێستا یانەی پێشمەرگە یەکەم سەرکەوتنی لە خولی یانە پلەیەکەکان تۆمارکرد و لەدەرەوەی یاریگای خۆی بە ئەنجامی 2 _ 1 گۆڵ لە یانەی بابلی بردەوە، پێشمەرگە ئێستا خاوەنی حەوت خاڵە.

لە هەمان گڕووپدا یانەی دهۆک بە دوو گۆڵی بێ وەڵام توشی دۆڕان هات لە دەرەوەی یاریگای خۆی بەرامبەر سامەڕڕا، بەمەش تاڕادەیەکی زۆر هیوای سەرکەوتنی بۆ ڕیزی نایاب لە دەستدا، لەم کۆمەڵەیە یانەی سەناعە لە پلەی یەکەمدایە و لەشەش یاری 18 خاڵی کۆکردۆتەوە و سەرجەم یاریەکان براوەبوە.
یانەی نەورۆزی شاری سلێمانی دوای سەرکەوتنی بەسەر یانەی شەرگات لەپلەی دووەمی گڕوپەکەیدایە بە 13 خاڵ و بەردەوامە لە هیوای سەرکەوتنی بۆ نایاب، لەم گڕوپە یانەی عەفک لە پلەی یەکەمدایە بە 16 خاڵ.

خولی یانە پلەیەکەکانی عێڕاق هەر چوار ڕۆژ جارێک ئەنجامدەدرێت و پێنج یانەی کوردی تێدا بەشدارن.

بابەتی زیاتر

Back to top button