ئینگلتەراچامپیۆنزلیگ

سەرجەم یاریزانانی چێڵسی ئامادەن بۆ یاری کۆتایی چامپیۆنزلیگ

تۆماس توخیل رایگەیاند  هەواڵێکی خۆشیان پێگەیشتووە و دوو لە یاریزانە دیارەکانی یانەکە ئامادەن بۆ یارییەکەی بەرامبەر مان سیتی.

ئەمشەو لە یاری کۆتایی خولی پاڵەوانەکاندا چێڵسی و مانچێستەر سیتی رووبەرووی یەکدەبنەوە. هەریەک لە مێندی گۆڵپارێز و نگۆڵۆ کانتێ گومان لە بەشداریکردنیان هەبوو بەڵام ئەمڕۆ راهێنەرە ئەڵمانییەکە رایگەیاند هەردووکیان ئامادەن بۆ ئەو یارییە.

کانتێ تووشی پێکانی ران هاتبوو بەرامبەر لێیستەر سیتی، مێندیش بە توندی بەر ستوونی گۆڵ کەوت لە یاری بەرامبەر ئەستۆن ڤیلا. بەمەش سەرجەم یاریزانانی چێڵسی ئامادەن و ئەو یانەیە هیچ پێکانێکی نیە لە ئێستادا.

چێڵسی چاوی لەوەیە بۆ دووهەمجار لە مێژوویدا بەو ناسناوە بگات، مانچێستەر سیتیش تا ئێستا بەدەستی نەهێناوە و دەیەوێت مێژووییەکی نوێ بنوسێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button