ئه‌وروپائیسپانیا

یاریزانێك پەیوەندیكردنی بە بارسێلۆناوە ڕاگەیاند

Yariga App

یاریگا-

بەرگریكاری باڵی ڕاست ئیمیرسۆن ڕۆیاڵی بەڕازیلی یاریزانی ڕیاڵ بیتس پەیوەندیكردنی بە بارسێلۆناوە ڕاگەیاند.

یاریزانە بەڕازیلیەكە لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا لەگەل هەلبژاردەی بەڕازیل ڕایگەیاند: بێگومان هەمووان دەزانن من گرێبەستم هەیە لەگەڵ بارسێلۆنا لە مانگی حەوت پەیوەندی بە یانەكەوە دەكەم.

هەروەها ووتیشی: گرێبەستەكەم سێ ساڵە لەگەل بارسێلۆنا بێگومان بارسێلۆنا لەگەل ئیدارەی ڕیاڵ بیتس یەكلایكردووەتەوە.

بارسێلۆنا بۆ گواستنەوەی ئیمیرسۆن بڕی 9 ملیۆن یۆرۆ دەداتە بیتس بۆ گواستنەوەی یاریزانەكە بۆ كامپ نۆو.

سەبارەت بە پەیوەندیكردنی بە بارسێلۆناوە ئیمیرسۆن ووتی: من دلخۆشم بە یاریكردن لە یانەی خەونەكانم هەموو یاریزانێك خەون ب.ە یاریكردن بۆ بارسێلۆناوە دەبینێت ، دەیەوێت بە زووترین كات پەیوەندی بە بارساوە بكات و جێگای خۆی بگرێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button