ئه‌وروپائیسپانیا

گۆڵپارێزی هەڵبژاردەی هۆڵەندا تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوو

یاریگا
یاسپەر سلیسن، گۆڵپارێزی هەڵبژاردەی هۆڵەندا و یانەی ڤالێنسیای ئیسپانیا هەروەها سێ یاریزانی دیکەی ئەو یانەیە تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و چارەنوسیان کەوتووەتە مەترسیەوە.

رۆژنامەی وەرزشی مارکای ئیسپانیا ئاشکرای کردووە، هەر چوار یاریزاناکەی ڤالێنسیا دوای ئەنجامدانی پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنا، ئەنجامەکەیان پۆزەتیڤ بووە، واتە تووشی پەتا جیهانیەکە بونە و چارەنوسیان لەگەڵ هەڵبژاردەکەیان دەکەوێتە مەترسی. یاسپەر گۆڵپارێزی سەرەکی هەڵبژاردەی هۆڵەندایە لە یۆرۆی2020 هەروەها گۆنزالۆ گیدێس و کۆریا یاریزانەکانی هەڵبژاردەی پۆرتوگاڵ، ماکسیمیلیانۆ گۆمێز یاریزانی هەڵبژاردەی ئۆروگوای ئەوانیش بانگهێشتی هەڵبژاردەکانیان کراون.

ئەوەی جێگەی دڵگرانیە بۆ هۆڵەندیەکان، تووشبوونی گۆڵپارێزەکەیانە، چونکە رۆناڵد دی بۆیەر ئەوی وەکو گۆڵپارێزی سەرەکی هەڵبژاردەکەی بۆ یۆرۆی 2020 دەست نیشانکردووە و بریاریشە پاڵەوانتیەکە یازدەی مانگی داهاتوو دەست پێ بکرێت.

Back to top button