ئیتاڵیائینگڵته‌رابازاڕی گواستنه‌وه‌

رۆما و ئارسناڵ لە گفتوگۆدان بۆ شاکا

یاریگا-یانەی رۆمای ئیتاڵی دەیەوێت گرانیت شاکای یاریزانی ئارسناڵ بگوازێتەوە ریزەکانی و گفتوگۆکان دەستی پێکردووە.

بەگوێرەی سکای سپۆرت، شاکا یەکێکە لە بژاردەکانی خۆزێ مۆرینهۆی راهێنەری نوێی رۆما بەڵام هێشتا دوورن لە رێککەوتن و رۆما ١٣ ملیۆن یۆرۆی پێشکەشکردووە لە کاتێکدا ئارسناڵ داوای ٢٥ ملیۆن دەکات.

شاکا یاریزانێکی نەخوازراوە لەلایەن هاندەرانی ئارسناڵ و چەندین جار داوای فرۆشتنی کراوە، هەروەها ناوبراو پێگەی خۆی لە پێکهاتەی سەرەکی یانەکە لەدەستداوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button