یاریگا-
زەینەدین زێدانی فەڕەنسی و ڕاهێنەری یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی بە شێوەیەكی فەرمی وازهێنانی خۆی لە پۆستی ڕاهێنەرایەتیكردنی ڕیاڵ مەدرید ڕاگەیاند.
كەمێك پێش ئێستا یانەی ڕیاڵ مەدرید لە هەژماری فەرمی خۆیان لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر ڕایگەیاند كەوا زەینەدین زێدان وازهێنانی خۆی لە پۆستی ڕاهێنەرایەتیكردنی یانەكە ڕاگەیاند.
Comunicado Oficial: Zinedine Zidane.#RealMadrid
— Real Madrid C.F. (@realmadrid) May 27, 2021
لە بەیاننامەكەی ڕیاڵ مەدرید هاتووە : ئێستا كاتی ئەوەیە ڕێز لەبڕیارەكەی بگیرێت و دەستخۆشی لە سۆز و خۆشەویستی ئەو بكەین لە ماوەی هەموو ئەو ساڵانەی نوێنەرایەتی یانەكەی كردووە.
” زێدان یەكێكە لە ئەفسانە و ئەفسانە مەزنەكانی ڕیاڵ مەدرید چ وەك یاریزان و چ وەك ڕاهێنەر ، دەزانین كە دڵی لە ڕیاڵ مەدریدە و ڕیاڵ مەدریدیش هەمیشە ماڵی ئەو دەبێت ”.