ئه‌وروپائیتاڵیائیسپانیا

ریال مەدرید، بارسێلۆنا و یۆڤێنتۆس بەشداری چامپیۆنزلیگی وەرزی داهاتوو ناکەن

یاریگا
بەهۆی بەردەوامبونیان لەسەر بیرۆکەی خولی سوپەری ئەوروپا، فێدراسیۆنی تۆپی پێ ئەوروپا بریاریداوە لێکۆلینەوە لەگەڵ هەرسێ یانەی ریال مەدرید، بارسێلۆنا و یۆڤێنتۆس بکات.

ماڵپەری COPE ئیسپانی زانیاری دەستکەوتوور کە فێدراسیۆنی تۆپی پێ ئەوروپا لێکۆلینەوەکانی لەسەر ئەم سێ یانەیە دەست پێکردووە و چەند ئەندامێکی فێدراسیۆنەکەش، لەوانەش سەرۆکی یوێفا داوای کردووە رێگە بەم سێ یانەیە نەدرێت وەرزی داهاتوو بەشداری چامپیۆنزلیگ بکەن، بۆیە چاوەڕێ دەکەن تا ئەو کاتەی لێکۆلینەوەکان کۆتاییان دێت.

بێجگە لەم سێ یانەیە، نۆ یانەی دیکەش بەشدار بوون لە پرۆژەکە، بەڵام ئەوان هەرزوو پاشەکشەیان کرد و یوێفاش رایگەیاندووە سزای ئەوان سوکتر دەبێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button