ئه‌وروپائینگلتەرا

خاوەنی لیڤەرپول داوای لێبوردن دەكات دوای ڕووداوی سوپەر لیگ

یاریگا- 

جۆن هێنری خاوەنی یانەی لیڤەرپولی ئینگلیزی داوای لێبوردن لە هاندەرانی لیڤەرپول و ڕاهێنەر دەكات بەهۆی ئەوەی بەشداری لە خولی سوپەری ئەوروپا كرد.

لیڤەرپول یەكێك بوو لەو یانانەی بەشداری سوپەری ئەوروپی كرد دوای ئەەوەی لەژێر فشاری هاندەراندا لە خولەكە هاتنە دەرەوە لە پال هەڕەشەكانی فیفا و یوفا.

لە كورتە ڤیدیۆیەكدا بۆ ماڵپەڕی فەڕمی لیڤەرپول هێنری ووتی: داوای لێبووردن دەكەم ، من بە تەنها بەرپرسیارم لەم بارودۆخە نەرێنی و ناپێویستەی لەم دوو ڕۆژەدا ڕوویدا.

هەروەها ووتیشی: ئەمە شتێكە لە بیرم ناچێتەوە ، ئەوە هێزی هاندەران دەردەخات شتەكانیان بە درووستی دەوێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button