ئه‌وروپائینگلتەرا

لێدوانی پیپ گواردیۆلا سەبارەت بە خولی سوپەری ئەوروپا

یاریگا-

پیپ گواردیۆلای ئیسپانی و ڕاهێنەری یانەی مانچێستەر سیتی ئینگلیزی باس لە خولی سوپەری ئەوروپا دەكات.

وا بڕیارە سبەینێ چوارشەممە ئەستۆن ڤێلا میوانداری مانچێستەر سیتی دەكات لە میانەی یاریەكانی هەفتەی 32ی خولی ئیسپانیا.

لە كۆنگرەی ڕۆژنامەوانی تایبەت بە یاریەكەیان بەرامبەر ئەستۆن ڤێلا گواردیۆلا ووتی: ئێمەی ڕاهێنەران كەسانی درووست نین بۆ وەڵامدانەوەی ئەو پرسیارانە ، سەرۆك هەیە كە دەتوانێت بە ڕوونی باسی ئەو پرسیارانە بكات.

هەروەها ووتیشی: بۆ ئێمە ناخۆشە چونكە هیچ زانیاریەكان نازانین ، پشتگیری یانەكەم دەكەم و منیش بەشێكم لە یانەكە ،بەڵام منیش ڕای تایبەتی خۆم هەیە ، پێم باشە ئەو كاتە ڕوونتر بم كە سەرجەم زانیاریەكان دەزانم ، هەر بۆیە شەش ڕاهێنەرەكە هەست بە ئاسودەیی ناكەین.

هەروەها پیپ بەردەوام بوو ووتی: ئەوە وەرزشكردن نیە كە هیچ هەوڵدانێك و دابەزین و سەركەوتن و ڕەنج و ماندووبونی تێدا نەبێت.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button