ئه‌وروپا

سەرۆكی یوفا: سوپەرلیگ هەڵەی لاپۆرتا نەبوو

یاریگا-

ئەلیكساندەر جیفرین سەرۆكی یەكێتی تۆپی پێی ئەوروپا ( یوفا ) ڕەخنە لە سەرۆكی یانە بەشدارەكانی سوپەرلیگ گرت بەڵام بە كەمتر لە بارسێلۆنا.

لە چاوپێكەوتنیدا بۆ مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ جیفرین ووتی: سەرۆكەكانی ئەو یانانە تەواو بێهیوایان كردم ، بەڵام ڕەنگە بارسێلۆنا تا ڕادەیەكی كەمتر.

هەروەها ووتیشی: لەو كاتەوەی لاپۆرتا بووە بە سەرۆك دوو سێ جار قسەم لەگەڵ كرد ئەو لەژێر فشاردا بوو ( وەك ئاماژەیەك بۆ ئەوەی پێشتر جۆسێپ ماریا بارتۆمیۆ ئەو بڕیارەی دابێت ) بۆیە ئەوە هەڵەی لاپۆرتا نەبوو.

شایەنی باسە سەرجەم یانەكانی بەشدار لە سوپەرلیگ كشانەوە جگە لە بارسێلۆنا و ڕیاڵ مەدرید.

بابەتی زیاتر

Back to top button