ئەرشیڤ

سوپەر لیگ بەس سوپەر نەبوو

یاریگا- 

زۆر ئاسانە بۆ ئەوەی تێبگەیت کە سوپەر لیگ پرۆژەیەکی شکست خواردوە، شتەکە زۆر لەوە گەورەترە بڵێیت دژی پێرێزە یان دژی فڵان یانە، فێرگسۆن مێژووی مان یونایتد نیوەی هی خۆیەتی دژی سوپەرلیگ قسەیکرد کە یانەکەی خۆی تیایە، میلنەر و هندەرسۆن و راشفۆرد و کلۆپ و گواردیۆلا و دی برۆین … چەندین یاریزان لەناو ١٢ یانەکە دەڵێن پرۆژەک خراپە ئەوانیش وەکو چێنەر رقیان لە پێرێزە؟ ئەم ئەقڵیەتی رق و دژە زۆر دواکەوتوانەیە، سەیری پرۆژەکە و پلانەکانیان بکەو بزانە چەند خاڵی لاوازی هەیە؟ بۆ دوو رۆژ درێژەی کێشا؟

بۆ نمونە هەر بەخێرایی ئەمە هەندێک لە خاڵە لاوازەکانیەتی:

  1. کارەکە بە نهێنی و ژێر بەژێر کراوە، دوو رۆژ پێشتر ئەم ١٢ یانەیە لەگەڵ یوفا دانیشتون و دەنگیان داوە بە چامپیۆنس لیگی نوێ، بەڵام لەژێرەوە خەریکی ئەم پرۆژەیە بوون، ئەگەر لەسەر حەقن و دەتانەوێت تۆپی پێ رزگاربکەن بۆ بەئاشکرا کارتان نەکرد؟
  2. سەیری یانە بانگکراوەكان بکە! ناکرێت تۆ بڵێی من خولی سوپەری ئەوروپام هەیە بەڵام تەنها ٣ وڵاتن، پاشان یانەکان تەنها لەسەر بنەمای دەوڵەمەندی بانگکراون، کەواتە ئامانجەکە تۆپی پێ نیە و تەنها پارە کۆکردنەوەیە.
  3. لاوازترین خاڵی ئەم پرۆژەیە ١٢ سەرۆک یانە کۆبونەتەوەو بڕیاریان لەشتێک داوە بەبێ ئەوەی یانەکانی خۆیان ئاگاداربن، راهێنەر، کاپتن، یاریزان!! کەس زانیاری نەبوو، کلۆپ و گواردیۆلا و تۆخل و سۆڵشایەر و زیدان … و هەموویان نەیاندەزانی چی وەلامی میدیا بدەنەوە.
  4. مانا گشتیەکەی وەرزش کێبڕکێی دادپەروەرانەیە لەم پرۆژەیەدا نەبوو، ناکرێت ١٢ یانە هەموو ساڵێک لە سوپەری ئەوروپادابن و ئەگەر مافیشیان نەبێت، ناکرێت تیپێکی وەکو وێستهام یان ئەتەلەنتا یان سیڤییە نەچنە چامپیۆنس لیگ ئەگەر لە پێشەوەی ریزبەندیشبن.
  5. زۆر باسی لایەنی دارایی کرا کە زیاتر لە ٤٠٠ ملیۆن یۆرۆ وەردەگرن، بێگومان تێگەیشتنی ئاسانە، یوفا ساڵانە ئەم بڕە پارەیەی دەستدەکەوێت بەسەر هەموو یانەکانی چامپیۆنس لیگ و ئەوروپا لیگ و ئەوانەی پاڵاوتن دەکەن، دابەش دەکات. ئەم ١٢ یانەیە هەموو پارەکە بۆخۆیان دادەنێین بێگومان زۆرە، وەکو وایە تۆ لە قوتابخانەیەک ٥٠ مامۆستا هەبن موچەی هەموویان بخەیتە گیرفانی ٥ مامۆستاوەو بڵێیت ئاوا زۆرترە و با وا دابەشی بکەین!
  6. لەروی بەڕێوەبردن و راگەیاندنەوە پرۆژەکە لەوپەڕی خراپیدابوو، جگە لە چاوپێکەتنێکی نافەرمی پێرێز کەس نەبوو وەکو روی پاڵەوانێتیەکە قسەبکات، پێرێزیش جگە لە باسی پارە هیچیتری نەوت، دەیویست هەڵەی بەڕێوەبردنی خۆی و کێشەکانی کۆرۆنا ببەستێتەوە بە یوفاوە، تەنانەت قسەکانی بوە جێی گاڵتەجاڕی کە باسی کەمکردنەوەی ماوەی یاری و شتیتری دەکرد.
  7. سوپەر لیگ سەنگ و قورسایی خولی ناوخۆیی نەدەهێشت، ناکرێت لە ئینگلتەرا زیاد لە ١٥٠ ساڵە و لە وڵاتانیتر زیادلە ١٠٠ ساڵە خولی ناوخۆیی بۆتە مێژوی تۆپی پێ، بەڵام بە ١٢ یانە قیمەتی خولەکان نەهێڵن، بۆ نمونە ئەو ٣ یانەنەی ئیتاڵیا ئەگەر هەموویان لە دەرەوەی ٤ تیپی یەکەمبن، هەر دەچنە ئەوروپا، کەواتە دوەم تا چوارەمی خولەکان سودیان نابێت.
  8. لە کۆتاییدا پارێزەری یوفا نیم و خۆیان پارێزەری زۆر باشیان هەیە، بەڵام هیچ یەکێتیەکی تۆپی پێی کیشوەرەکان لە یوفا بەهێزتر نیە، سەیری سایت و کاری هەموو کیشوەرکان بکەو بیبینە، پاشان پلانی چامپیۆنس لیگ و خولەکان و پارەکان هەمووی لەلایەن یانەکانی ئەوروپاوە خۆیان رێکی دەخەن، ئەو رێکخراوەی ئەنێلی سەرۆکی بوو (CIA) هەموو دەسەڵاتێکیان هەیە، کاتێک هاندەری ئێمە باس لە گەندەڵی یوفا دەکات دەزانم زانیاریان کەمەو لەگەل فیفا تێکەڵاویان کردوە، بەڵام لام سەیرە رۆژنامەنوس یان کەسێکی شارەزا لە تۆپی پێ باسی گەندەڵی فیفا بکات و لەگەڵ یوفا تێکەڵی بکات، یوفا تائێستا ئەو کێشانەی نەبوە، پلاتینیش کە دورخرایەوە هی سەردەمی پێس یوفا بوو ئەوکات لە فیفا کاری دەکرد.
  9. لەهەر شوێنێک پارەو دەسەڵات هەبێت بێگومان گەندەڵیش هەیە، بەڵام گەندەڵێ تۆپی پێ بەکۆمەڵێک سەرۆک یانەی ملیۆنێر کە نیوەیان لە ئەمریکان چارەسەر نابێت، زۆرێک لەم سەرۆک یانانە ناتوانن کارەکەی خۆیان باش بەڕێوەبەرن! ناتوانن نازناوێک بەرن، ناتوانن بگەنەوە چامپیۆنس لیگ، ئێستا هاتوون دەڵێن گەندەڵێ تۆپی پێ ناهێڵێن!!!

بابەتی زیاتر

Back to top button